ئینگلتەرا
جونیەر فیرپۆ هەشت هەفتە دووردەکەوێتەوە

یاریگا-جونیەر فیرپۆ بەرگریکاری پێشووی بارسا و ئێستای لیدز یونایتد لە سەرەتاکانی وەرزی نوێ دادەبڕێت پاش پێککرانی لە یاری دۆستانەی یانەکەیدا بەرامبەر بلاکپوڵ.
لیدز ٤-٠ یارییەکەی بردەوە بەڵام فیرپۆ پێککرا و ئەمڕۆش راگەیەندرا ناوبراو بەشداری لە کەمپی ئامادەکاری یانەکەی ناکات لە ئوستراڵیا و پێویستی بە هەشت هەفتەیە بۆ گەڕانەوە.
سێ یاری سەرەتای لیدز لە پریمەرلیگ بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتن، ساوزهامپتن و چێڵسییە و ناوبراو لانیکەم لە دوو یاری سەرەتا بەشدارنابێت.