ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: یاریزانێکی میلان روویکردە ڤالێنسیا

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان بەفەرمی رۆیشتنی سامو کاستیخۆی لە یانەکەی راگەیاند.
کاستیخۆ لە ٢٠١٨ لە ڤیاریاڵەوە روویکردە میلان بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی جینارۆ گاتوسۆی راهێنەری ئیتاڵی لەگەڵ ڤالێنسیا، هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی کاستیخۆ دەست پێکرد بۆ ئیسپانیا وئەمڕۆش بەفەرمی گواستنەوەکە راگەیەندرا.
ناوبراو بە ٢١.٣ ملیۆن یۆرۆ گوازرایەوە میلان بەڵام رۆسۆنێری بە پڕە پارەیەکی زۆر کەم رازی بووە بیفرۆشێت کە ئاشکرانەکراوە. سامو ١١٣ یاری بە درێسی میلان ئەنجامدا، تەنها ١٠ گۆڵی تۆمارکرد و ١٥ی دیکەشی دروستکرد.