ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی ئەستێرەیەکی میلان دەکاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا-یانەی چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی رافایل لیاوی ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلان دەدات.

دوابەدوای بێ هیوابوونی چێڵسی لە گواستنەوەی رافینها و لەدەستدانی لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا، بلوز هەوڵێکی درەنگ وەخت دەدات بۆ رافایل لیاو کە نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان.

ماوەیەکە رۆسۆنێری سەرقاڵی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی و موچەی ئێستای تەنها ١.٥ ملیۆن یۆرۆیە، ئامادەشن گرێبەستەکەی بۆ ٦ ملیۆن یۆرۆ بەرزبکەنەوە بەڵام هێشتا هیچ شتێکی فەرمی لە ئارادا نیەو چێڵسی دەرفەتی ئەوەی هەیە بڕوا بەو یاریزانە بهێنێت ستامفۆرد بریج وێستگەی داهاتووی بێت.

چێڵسی بە سەرۆکایەتی تێد بۆیلی تا ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەدا رەحیم ستێرلینگی گواستۆتەوە و نزیکە لە کڕینی کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاریش.

بابەتی زیاتر

Back to top button