سپالێتی: هیوای بەختێکی باش بۆ کۆلیبالی دەخوازین لە چێڵسی

یاریگا-لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی ناپۆلی دەڵێت ئەگەر کالیدۆ کۆلیبالی کاپتنی یانەکەی ڕووبکاتە چێڵسی ئەوا هیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازن.
دوێنێ راگەیەندرا، چێڵسی و کالیدۆ گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بەندەکانی نێوانیان و ناپۆلیش ئامادەیە بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.
ئەم پرسە رووبەرووی راهێنەرەکەی ناپۆلی کرایەوە وئەویش وتی “هەمیشە ئارەزووی ئەوەم دەکرد کە ئەو لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە و بە تایبەت کە ئەم وەرزە کاپتنمان دەبوو، ئەگەر بشڕوات هەمیشە سوپاسگوزاری دەبین بۆ هەموو ئەو کارانەی بۆ یانەکەی کردووە و هیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازین”.
کالیدۆو ساڵانێکە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ناپۆلی بەڵام تەنها وەرزێک لە گرێبەستەکەی ماوە و یانەکەشی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، موچەکەی کەمبکاتەوە، هەر بۆیە رۆیشتنی هەڵبژارد و چاوەڕواندەکرێت لە چێڵسی ساڵانە هەشت ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت.