ئینگلتەرا
وادەی ئەنجامدانی یاریە دۆستانەكەی نێوان مانچێستەر یۆنایتد و لیڤەرپول
یاریگا-
هەردوو یانەی مانچێستەر یۆنایتد و لیڤەرپولی ئینگلیزی ئەمڕۆ سێشەممە لە بانكۆكی پایتەختی تایلاند ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.
ئیریك تین هاگ ڕاهێنەری نوێی شەیتانە سورەكان یەكەم یاری خۆی وەك ڕاهێنەر بەرامبەر لیڤەرپول ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ هەردوو یانە لە جامی بانكۆكی دۆستانە لە كاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.
لیڤەرپول لە یاریە ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ ڕووبەڕووی یانەكانی مانچێستەر یۆنایتد ، كریستال پالاس ، لایپزیگ ، سالزبۆرگ و ڕایسینگ دەبێتەوە.