ئهوروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
بەرپرسێکی مانچێستەر یونایتد لە بارسێلۆنا بینرا
یاریگا–
ریچارد ئارنۆڵد، بەرێوەبەری جێبەجێکار لە یانەی مانچێستەر یونایتد ئەمڕۆ گەشتی شاری بارسێلۆنای کردووە.
جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا دیمەنی بەرێوەبەرەکەی شەیتانە سوورەکانی لەو شارە بڵاوکردەوە و، دەنگۆیەک هەیە مەبەست لە سەردانەکە، گفتوگۆ کردنە لەگەڵ بلاوگرانا بۆ گواستنەوەی فرانکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی ئەو یانەیە.
مان یونایتد ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات، سەرەڕای ئەوەی خودی یاریزانەکە لە ماوەی رابردوو مانەوەی لە یانەکەی راگەیاندووە.