یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا وادەی پەیوەندیكردنی پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزیان بە یانەی یوڤێنتوسەوە ئاشكرا كرد.
بەپێی زانیاریەكانی پێگەی فوتبۆڵ ئیتالیا پۆگبا ئەمڕۆ هەینی دەگاتە تۆرینۆ.
دوای ڕۆشتنی لە ڕیزەكانی شەیتانە سورەكان لە ئێستادا پۆگبا یاریزانێكی ئازادە و زۆربەی سەرچاوەكان ناویان بە یوڤێنتوسەوە بەستووەتەوە.
پێشتر پۆگبا چوار وەرز یاری بۆ یوڤێنتوس كردووە لە ساڵەكانی 2012 تا 2016 و چوار جار بووە بە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی.