یاریگا-
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی هێرشبەری بەڕازیلی میسیاس جۆنیۆر بە شێوەیەكی هەمیشەیی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.
هەژماری فەڕمی میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كە بە شێوەیەكی هەمیشەیی میسیاس جۆنیۆریان لە یانەی كرۆتۆنیەوە گواستەوە ڕیزەكانیان.
هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە كە گرێبەستەكەی هێرشبەرە بەڕازیلیەكە تا ساڵی 2024 دەبێت.
وەرزی ڕابردوو بە شێوەی خواستن هێرشبەرە 31 ساڵانەكە پەیوەندی بە میلانەوە كرد و 32 یاری ئەنجامدا و شەش گۆڵی تۆمار كرد.