ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
شەیتانە سوورەکان لە لیساندرۆ لۆپێز نزیک دەبنەوە

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد نزیکە لە کۆتایی هێنان بە جەنگەکە لە بەرژەوەندی خۆی و لیساندرۆ لۆپێز بگوازێتەوە.
بەرگریکارە ئەرژەنتینییەکە یاری بۆ یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی دەکات و نرخی نزیکەی ٤٠ ملیۆن پاوەندە، جگە لە یونایتد چەند یانەیەکی دیکەی پریمەلیگ هەوڵیان بۆ دەدا، بەڵام بەگوێرەی تریباڵ فوتبۆڵ، یونایتد جەنگەکەی یەکلاکردووەتەوە و بەمزووانە گواستنەوەکە رادەگەیەندرێت.
لیساندرۆ دەبێتە دووهەم یاریزانی نوێی یونایتد لەدوای تایرێل مالاسیا بەرگریکاری باڵی چەپ و بەمزووانەش رەنگە گرێبەستی کریستیان ئێریکسن رابگەیەنێت.