خوولهکانی دیکە
رۆناڵدۆ پێشکەش بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کراوە

یاریگا–
دەنگۆیەک بڵاوبووەتە گوایە کارگێری مانچێستەر یونایتد کریستیانۆ رۆناڵدۆیان پێشکەش بە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئیسپانیا کردووە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، پێشتر کارگێری یانە ئینگلیزیەکە زانیویەتی دۆن وەرزی داهاتوو لە یانەکەیان بەردەوام نابێت، بۆیە ئەو یاریزانەیان پێشکەش بە رۆخێ بلانکۆس کردووە، بەڵام گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکە رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
سپۆرت ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر یەک لە یانەکانی چێڵسی و بایرن میونشن و ناپۆلی هەوڵی گواستنەوەی رۆناڵدۆ دەدەن و چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو لە یەکێک لەم یانانە یاری بکات.