ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

دوایین زانیاری لەسەر چارەنوسی دی ماریا و پۆگبا

Yariga App

یاریگا
ئانخێل دی ماریا یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و هەروەها پۆل پۆگبا یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەم زووانە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیاوە دەکەن.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گواستنەوەی یاریزانە ئارجێنتیناییەکە بۆ ریزەکانی خانمە پیرەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەم یاریزانە 34 ساڵە بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یانەکەی شاری تۆرینۆ دەکات. بڕیاریشە رۆژی هەینی ئەو گەشتی تۆرینۆ بکات و دوای پشکنینی پزیشکی گواستنەوەی بۆ بیانکۆنێری یەکلایی دەکرێتەوە و مووچەی ساڵانەشی شەش ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە پۆڵ پۆگباش تا ڕۆژی یەکشەممە دەچێتە ئیتاڵیا و گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس واژۆ بکات.

Back to top button