
ئەمڕۆ یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی رایگەیاند ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ لە ئەرکەکەی وەکو راهێنەری یانەکە دوورخراوەتەوە و راستەوخۆش کریستۆف گاڵتیێ دەست بەکاربوو.
زیاتر لە هەفتەیەکە هەواڵەکە بڵاوبووەتەوە بەڵام راگەیاندنی فەرمی دواکەوت تاوەکو ئەمڕۆ و گاڵتیێ پاش کۆتایی هێنان بە کارەکانی لەگەڵ یانەی نیس، بەفەرمی دەستبەکاربوو.
لە یەکەم ووتەیدا لە پاڵ ناسڕ خلێفی، گاڵتیێ رایگەیاند نێیمار داسیلڤا یاریزانێکی گەورەیە و دەیەوێت بمێنێتەوە، هەروەها وتیشی هەر ئەمڕۆ چاوی بە مێسی و ئێمباپێ و نێیمار دەکەوێت.
پۆچەتینهۆ ماوەی ١٨ مانگ راهێنەری یانە فەڕەنسییەکە بوو بەڵام ماڵئاواییکردنی زوو وەختییان لە خولی پاڵەوانەکان دا بووە مۆتەکەی ئەو راهێنەرە و لە کارەکەی دوورخرایەوە.