ئهوروپابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
گالتیێ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس واژۆ كردووە
یاریگا-
كریستۆڤ گالتیێ ، ڕاهێنەری فەڕەنسی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی واژۆ كرد.
ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی پارچە ڤیدیۆیەكی ڕاهێنەرەكەی لە كاتی ئامادە بوونی لە بارەگای كارگێری یانەی پاریس و دووپاتیكردەوە كە گرێبەستەكەی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانەكە واژۆ كردووە.
ئەوەشیان ئاشكرا كرد گالتیێ ڕاهێنەری ژمارە 31ە لە مێژووی یانەكەدا و حەوتەم ڕاهێنەرە لەژێر سەركردایەتی ناسڕ خلێفی.
هەمان سەرچاوە ئاماژەشی بەوە كردووە ئەمڕۆ بە فەرمی گرێبەستەكەی گالتیێ ڕادەگەیەندرێت و هەر ئەمڕۆش یەكەم مەشقی یانەكە بەمەبەستی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ بەڕێوە دەچێت.
پێشتر ڕاهێنەرەكە ڕاهێنەرایەتی هەر یەك لە یانەكانی سانت ئیتیان ، لیل و نیسی كردووە و پاریس چوارەم یانەیە ڕاهێنەرایەتی بكات.