ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی چوار یاریزانی ئاگادار كردووەتەوە كە یانەكە جێبهێڵن

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات چوار یاریزانی یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵن.

چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا یاریزانانی بارسێلۆنا بگەڕێنەوە ڕاهێنانەكان ، بەڵام ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە بە چوار یاریزانی ووتوە كە نەگەڕێنەوە و بەشداری ڕاهێنانەكان نەكەن.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد چاڤی بە هەریەك لە ڕیكی بویگ ، ئۆسكار مینگوێزا ، ساموێل ئۆمتیتی و نیتۆی ڕاگەیاندووە كە نەگەڕێنەوە ڕاهێنانەكانی یانەكە و هەفتەیەك زیاتر پشوو وەربگرن و یانەی داهاتوویان ئاشكرا بكەن.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ڕاهێنەرەكەی بلاوگرانا پێی ڕاگەیاندوون كە لەدەرەوەی پلانەكەنیدان بۆ وەرزی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button