ئەفریقا

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دواخرا

Yariga App

جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی داهاتوو دواخرا بۆ ٢٠٢٤.

وابڕیار بوو پاڵەوانێتییەکە لە مانگی ٧ی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی ئەنجامدانی جامی جیهانی لە مانگی یانزە و دوانزەی ئەمساڵدا، بڕیاردرا لەبری ئەوەی پێش بخرێت، بۆ شەش مانگی دیکە دوابخرێت و بکەوێتەوە مانگی یەک و دووی ساڵی ٢٠٢٤.  ئەمەش دەبێتە دووهەم وەشانی دوای یەکی ئەو جامە کە یارییەکانی دوابخرێت.

لە ساڵی ٢٠١٧، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مانگی ١-٢ ـەوە گوێزرایەوە بۆ ٦-٧ بۆ ئەوەی چیتر یاریزانانانی خولەکانی ئەورووپا ناچارنەکرێن لە گەرمەی یاری یانەکانیان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان بەڵام جارێکیتر بە ناچاری ئەو پاڵەوانێتییە لە مانگی ١-٢ ئەنجام دەدرێت و  ئەو یانانەی یاریزانی ئەفریقیان زۆرە تووشی کێشە دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button