خوولهکانی دیکە
یاریزانێکی بەڕازیلی دەبێتە شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ

یاریگا–
ئێریک تێن هاگ، راهێەنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، ئانتۆنی بەرازیلی وەکو شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ بگوازنەوە.
رۆژنامەی وەرزشی میرەری بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە، راهێنەری هۆڵەندی شەیتانە سوورەکان داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، هەر کاتێک دۆن یانەکەیانی جێهێشت، ئەو کات هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەری بەرازیلی یانەی ئەیاکسی وڵاتەکەی بدەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانە هۆڵەندیەکە ئامادەیە بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ، دەستبەرداری ئانتۆنی بێت.