یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگەیاند كە كەنالەكانی ئەبوزەبی مافی پەخشكردنی یاریەكانی سێریا ئەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا بەدەستهێناوە.
لۆرێنزۆ کاسینی سەرۆکی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە تۆڕی کەناڵی وەرزشی ئەبوزەبی بووەتە بەرپرسی پەخشکردنی یارییەکانی كاڵچیۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.
کاسینی وتیشی: “ئەو گرێبەستە بەلایەنی کەمەوە 79 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەماوەی سێ ساڵدا و دەکرێت بۆ نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ بەرزبێتەوە”
بۆ بیرهێنانەوە یاریەكانی وەرزی ڕابردووی سێریا ئەی لە یوتیوبەوە پەخشدەكران.