ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

وێستهام و لینگارد لە گفتوگۆدان

یانەی وێستهام یونایتد هەوڵی گەڕاندنەوەی جێسی لینگارد دەدات بۆ یانەکەی.

بەر لە دوو وەرز، لینگارد بە خواستن یاری بۆ ئەو یانەیە کرد و ئاستێکی بەرزی لەگەڵ نیشاندا ئەمەش وایکرد بۆ وەرزی رابردوو یانەکەی بیگەڕێنێتەوە ئۆڵد ترافۆرد بە بێ ئەوەی سوود لە تواناکانی ببینێت.

هاوینی ئەمساڵیش ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی کۆتایی هات و دەتوانێت بێ بەرامبەر رووبکاتە یانەیەکی دیکە. بەگوێرەی مێترۆ، وێستهام دەیانەوێت جارێکیتر لینگارد بگەڕێننەوە یانەکەیان بەڵام بەهۆی هاتنی کۆتینهۆ دۆخەکە گۆڕاوە و رەنگە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

لینگارد تەنها لە ١٦ یاریدا لەگەڵ وێستهام نۆ گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button