ئهوروپابازاڕی گواستنهوه
دی ماریا باس لە داهاتووی خۆی دەكات
یاریگا-
ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە داهاتووی خۆی دەكات.
گرێبەستەكەی دی ماریا لەگەڵ پاریس كۆتاییهاتووە و یاریزانەكە بەخۆڕایی هەر یانەیەك بیەوێت پەیوەندی پێوە دەكات.
لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی ESPN دی ماریا ووتی: لە ئێستادا من بیر لە ئۆفەرەكان ناكەمەوە ، هێشتا بڕیارم نەداوە.
هەروەها ووتیشی: یوڤێنتوس یەكێكە لە تیمە گەورەكانی ئیتاڵیا ، بێگومان یەكێكە لەو یانانەی گرنگی بە گواستنەوەم دەدات، بەڵام من ئێستا لە پشوودام لەگەڵ خێزانەكەمدا.