ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: نکونکو گرێبەستەکەی لەگەڵ لایپزیگ درێژکردەوە

کریستۆفەر نکونکو ئەستێرەی یانەی لایپزیگ بەفەرمی گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٦ لەگەڵ یانە ئەڵـمانییەکە درێژکردەوە.

کریستۆفەر هاوینی ئەمساڵ جێگەی بایەخی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەورووپابوو، پاش ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو پێشکەشیکرد بەڵام سەرەنجام مانەوەی هەڵبژارد.

نکونکو نیازی نیە ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە و بەندێک لە گرێبەستەکەیدایە کە رێگەی پێدەدات دوای ساڵێک، بەرامبەر بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ یانەکە جێبهێڵێت.

نکونکو ناوی بە چەند یانەیەکەوە بەستراوەتەوە لە نێویاندا، پاریس جان جێرمان، ریاڵ مەدرید ، مانچێستەر یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button