ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەلێکس ڤیتزڵ بۆ ئەتلەتی یەکلابووەوە

یاریگا-یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید توانی گواستنەوەی ئەلێکس ڤیتزڵ ی یاریزانی پێشووی بۆروسیا دۆرتموندەوە یەکلابکاتەوە.

ناوەڕاستکارە بەلجیکییەکە بێ بەرامبەر روودەکاتە ئیسپانیا پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتموند و نوێنەکردنەوەی بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی. بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆڤی رۆژنامەنووس، گرێبەستی یاریزانە ٣٣ ساڵەکە بۆ تەنها یەک وەرزە و دیێگۆ سیمیۆنی جێگەی هێکتۆر هێرێرای پێ پڕدەکاتەوە.

ناوبراو پێشتر یاری بۆ یانەکانی ستاندەر لیج، بەنفیکا، زینیت ئەنجامدا و لە ٢٠١٧ روویکردە تیانجین کوانجینی چینی بەڵام دوای یەک وەرز گەڕایەوە و تا هاوینی ئەمساڵ یاری بۆ دۆرتموند ئەنجامدا.

هاوکات ئەلێکس خاوەنی ١٢٤ یاری نێودەوڵەتییە لەگەڵ بەلجیکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button