یاریگا-
ناسڕ خلێفی قەتەڕی و سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە دەنگۆكانی نزیكبوونەوەی زێدان لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دەكات.
لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا خلێفی ووتی: زێدان نایەت بۆ پاریس ، هەرگیز گفتوگۆم نەكردووە لەگەڵیدا ، ئێمە بژاردەیەكی ترمان هەڵبژاردووە.
هەروەها ووتیشی: یەك شتتان پێ دەڵێم ، هەرگیز قسەمان لەگەڵیدا نەكردووە ، نە بە شێوەی ڕاستەوخۆ نە بە شێوەی نا ڕاستەوخۆ ، زۆر لە یانەكان و هەڵبژاردەكانیش حەزیان لێیە ببێتە ڕاهێنەریان ، بەڵام ئێمە هیچ كات قسەمان نەكردووە.
سەبارەت بە ئیمباپێ ووتی: هاوینی ڕابردوو ئۆفەری مەدریدمان بە بڕی 180 ملیۆن بۆ گواستنەوەی ئیمباپێ ڕەتكردەوە ، چونكە دەمزانی دەیەوێت بمێنێتەوە.