ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی دوو یاریزانی هەڵوەشێنێتەوە

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی دوو یاریزانی یانەكەی بە شێوەیەكی فەرمی هەڵبوەشێنێتەوە.

بارسێلۆنا لە هەوڵدان بەردەوامە بۆ كەمكردنەوەی موچەی یاریزانەكانی تا لەو قەیرانە داراییەی یانەكەی تێدایە ڕزگاری ببێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی ساموێل ئۆمتیتی بەرگریكاری یانەكەی و نیتۆی گۆڵپارێز هەڵبوەشێنێتەوە.

ڕۆژنامەکە دووپاتیکردەوە کە هێشتا شتەکان ئاڵۆزن سەبارەت بە مامەڵەکانی ڕۆیشتنی یاریزانان لە یانەکە لە ئێستادا، چونكە تا ئێستا پێشنیاری گونجاو نەگەشتووەتە دەستیان بۆ ڕۆشتنی یاریزانەكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button