ئاسیائهوروپابازاڕی گواستنهوه
یانەیەكی سعودی ماتای دەوێت
یاریگا-
یانەیەكی سعودی دەیەوێت تواناكانی خوان ماتای ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت.
گرێبەستەكەی ماتا لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یاریزانەكە ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووە یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێكیان پێشكەشی ماتا كردووە و یاریزانەكەش ئۆفەرەكەی ڕەتكردووەتەوە.