
یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی جیهان ” فیفا ” ناوی ئەو شارانەی كە میوانداری جامی جیهانی 2026 دەكەن بڵاوكردەوە.
پێشتر هەر سێ وڵاتی كەنەدا و ئەمریكا و مەكسیك پێكەوە مەلەفێكی هاوبەشیان پێشكەشكرد بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2026 و شەرەفی میوانداریكردنەكەیان بەدەستهێنا.
هەژماری فەڕمی فیفا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ناوی شانزە شاری ئەو سێ وڵاتە كە میوانداری مۆندیالی 2026 دەكەن ئاشكرا كرد.
ئەو شارانەی میوانداری مۆندیالی 2026 دەكەن:
- ئەتلانتا – ئەمریكا
- بۆستن – ئەمریكا
- دالاس – ئەمریكا
- گوادالاخارا – مەكسیك
- هیوستن – ئەمریكا
- كانساس سیتی- ئەمریكا
- لۆس ئەنجلس – ئەمریكا
- مێكسیكۆ سیتی – مەكسیك
- میامی – ئەمریكا
- مۆنتێری – مەكسیك
- نیو یۆرك – ئەمریكا
- فیلادلفیا – ئەمریكا
- سان فرانسیسكۆ – ئەمریكا
- سیاتل – ئەمریكا
- تۆرنتۆ – كەنەدا
- ڤانكۆڤەر – كەنەدا