ئه‌وروپائینگلتەرا

تۆتنهام و مانچێستەر یۆنایتد هەوڵی بەدەستهێنانی ئیریكسن دەدەن

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد هەردوو یانەی تۆتنهام هۆتسبێر و مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی كێبڕكێی بەدەستهێنانی كریستیان ئیریكسنی دانیماركی دەدەن لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

گرێبەستەكەی ئیریكسن لەگەڵ برینتفۆرد لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یاریزانەكەش دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی بە هەر یانەیەكەوە بكات كە دەیەوێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی مانچێستەر یۆنایتد ئۆفەرێكیان پێشكەشی یاریزانەكە كردووە تا پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات، تین هاگ پێی وایە كە ئیریكسن شوێنگرەوەیەكی گونجاوە ئەگەر گرێبەستی دی یۆنگ سەركەوتوو نەبێت.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە هەمان كاتدا تۆتنهامیش هەوڵی بەدەستهێنانی ناوەڕاستكارە دانیماركیەكە دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button