ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
ماتیج گەیشتە رۆما
یاریگا-نیمانیا ماتیچ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیایە بۆ پەیوەندیکردن بە گورگەکانی ئەو وڵاتە.
ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات و پاشان گرێبەستێک بۆ یەک وەرز واژۆدەکات لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزی دووهەم.
نیمانیا پێشتر لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆ لە یانەکانی چێڵسی و مانچێستەریونایتد کاریکردووە و بە دیاریکراوی لە ١٥٩ یاریدا مۆرینهۆ راهێنەری بووە. وابڕیارە جێگەی مخیتاریان بگرێتەوە کە ئەمەیان لەلایەن خۆیەوە رایگەیاند رۆما جێدەهێڵێت.