ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

دەنگۆیەک لەبارەی داهاتووی زیدان رەتدەکرێتەوە

یاریگا
دەنگۆی رەتکردنەوەی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەلایەن زینەدین زیدان رەتدەکرێتەوە و، گفتوگۆکانیش بەردەوامن.

محەمەد کەعبی رۆژنامەنوسی قەتەری بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانە راست نین کە باس لەوە دەکرێت زیدان داوای کارگێری شازادەکانی بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکەیانی رەتکردبێتەوە، راستە تاوەکو ئێستا وەڵامی کۆتایی کارگێری شازادەکانی نەداوەتەوە و گفتوگۆکانیش بەردەوامن.

رۆژنامەنوسە قەتەریە ئەوەشی نوسیوە ئەو رۆژنامەنوسەی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، هاوڕێمە و هەمان رۆژنامەنوسە کە بڵاویکردەوە نێیمار و رامۆس و سەرۆکی پاریس سانجێرمان واز لە یانەکە دێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button