کوردستان

یاری کۆتایی خولی تازە پێگەیشتووان کێشەی تێکەوت

دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو هەر دوو یانەی تازەپێگەیشتووانی هەولێر و هەندرێن گەیشتنە یاری کۆتایی خولی تازە پێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان، دوێنێ لە بڕیارێکدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڵاویان کردەوە کەوا یاری کۆتایی خولەکە لە یاریگای یەکەمی فرانسۆهەریری بەڕێوەدەچێت.

کەمێك لە مەوبەر سەرۆکی یانەی هەندرێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند( بەبێ گەڕانەوە و پرس کردن بە ئێمە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەم بڕیارەی داوە، بۆیە ئێمە ئامادەنین لە یاریگای تیپی بەرامبەر یاری بکەین، دەبێ تیروپشك بکرێ بۆ یاریگای هەر دوو یانە یاخوود لە یاریگای بێ لایەن یاریەکە بەڕێوەبچێت، ئەگەر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەو بڕیارە پاشگەز نەبێتەوە، ئەوا لە یاری کۆتایی ئامادەنابین )

بابەتی زیاتر

Back to top button