کوردستان

باشترینەکانی خولی نایابی کوردستان خەڵات کران

کەمێك بەر لە ئێستا لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە شاری هەولێر، باشترینەکان و گۆڵکاری وەرزی ڕابردووی 2021 _ 2022 خەڵات کران.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و جێگرەکەی و بەشێک لە ئەندامانی یەکێتیەکە خەڵات بە سەر باشترینەکان و گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ دابەش کرا.

باشترین ڕاهێنەر ( ڕزگارعەلی ) لە یانەی سیروانی نوێ.

باشترین یاریزان ( ئاریان جەوهەر) لە یانەی سیروانی نوێ.

باشترین گۆڵپارێز ( ئەحمەدبەشار ) لە یانەی سیروانی نوێ.

گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان بە تۆمار کردنی 10 گۆڵ.

هێمن فەرەج لە یانەی نەورۆز

داناعوسمان لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر.

سەفین فایەق لە یانەی سەیدسادق.

بابەتی زیاتر

Back to top button