ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان هەڵوێستی کۆیاتیی لەبارەی ئیکاردیەوە ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی هەڵوێستی کۆتایی یانەکەی لە بارەی هەردوو یاریزان ماورۆ ئیکاردی و ناینگۆلان ڕاگەیاند بەوەی چیتر ئەو دوانە بەشێک نابن لە پرۆژەکانی داهاتوویان.

ئەو قسەیە لەلایەن جۆسێبی مارۆتای بەڕێوبەری وەرزشیی یانەکەوە جەختی لەسەر کرایەوە و هەر زوو بە نێو میدیا ئیتاڵییەکاندا بڵاوە بە هەواڵەکە کرا.

بەڕێوبەرەکە گوتی: “ئیکاردی و ناینگۆلان لە دەرەوەی پرۆژە نوێیەکانی ئینتەرن. لەو بارەیەشەوە قسەمان لەگەڵ کردوون. لەگەڵ هەموو ڕێزمدا بۆیان، بەڵام لەم قۆناغەدا پێویستمان بە ڕاشکاویی و جددیی بوونە. هەردوکیان یاریزانن لە ئاستێکی بەرزدا، بەڵام ئەوە بە تەنها بەس نییە.”

لەبارەی گەڕانەوەی ئیکاردی بۆ مەشقە ئامادەکارییەکان، مارۆتا گوتی: “لەبەر ڕێزگرتن لە ئێمە، پێویستە لەسەری بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکان ئەگەرچی بۆ فرۆشتنیش ڕاگەیەندرابێت.”

ئینتەر لە ماوەی هەفتەکانی پێشوودا ئەنتۆنیۆ کۆنتی کردە ڕاهێنەری نوێی نیرازۆری، چاویان لەوەیە چەند گرێبەست و گۆڕابکارییەک بۆ وەرزی نوێ ئەنجام بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button