ئەفریقائینگلتەرا

سەڵاح داوایەکی لیڤەرپوولی رەتکردۆتەوە و بە پێکانەوە یاری کردووە بۆ مسڕ

یاریگا-محەمەد سەڵاح بە پێکانەوە بەشداری  یاری پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای کردووە.

ئیهاب جەلال راهێنەری مسڕ پاش بردنەوەی لە گینیا بە ئەنجامی ١-٠ وتی “سەڵاح ئازاری پێکانێکی هەبوو بەڵام بەو جۆرە یاری کرد، ئەو داوایەکی لیڤەرپوولی رەتکردەوە کە پشکنینی تیشکی بۆ بکرێت بەر لەو یارییە بەڵام ئێستا کە یارییەکە تەواو بووە رازی بووە بە پشکنین”.

ئەمە یەکەم یاری ئیهاب بوو وەکو راهێنەری مسڕ پاش دەست لەکار کێشانەوەی  کارلۆس کیرۆش و یاری دواترییان بەرامبەر ئەسیوپیا دەبێت لە ٩ی ئەم مانگەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button