یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد كە ڕاهێنەرێك پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەكە.
ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد ئیدارەی یانە فەڕەنسیەكە دەیەوێت لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە لە پۆستەكەی دووربخاتەوە و لویس كامبۆس جێگای بگرێتەوە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە كامبۆس گرێبەستەكەی بۆ ماوەی سێ ساڵ واژۆ كردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەندرێت.
ڕۆژنامە فەڕەنسیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە كامبۆس دەیەوێت بەرگریكارێك و دوو ناوەڕاستكار و هێرشبەرێكی سەرە ڕم بگوازێتەوە یانەكە.
هەروەها دەیەوێت كریستۆڤ گالتێ ڕاهێنەری یانەی نیس بگوازێتەوە یانەكەیان ، كە توانی وەرزی ڕابردوو لیل بكاتە پاڵەوانی خولی فەڕەنسا.