یاریگا–
کارگێری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری فەرەنسی دەست پێکردووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، خانمە پیرەکە ئۆفەرێکی پێشکەش بە ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکە کردووە و، ئامادەن بۆ هەر وەرزێک هەشت ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی پێشکەش بکەن و، چاوەڕێ وەڵامی ئۆفەرەکەیان دەکەن.
پۆگبا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد، ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت و تاوەکو ئێستاش یانەی داهاتووی ئاشکرا نەکردووە.