ئه‌وروپائینگڵته‌را

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی پریمەرلیگ لەلایەن كۆمەڵەی یاریزانانی پڕۆفیشناڵەوە

یاریگا-

كۆمەڵەی یاریزانە پڕۆفیشناڵەكان ، پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگیان بۆ وەرزی 2021/2022 بڵاوكردەوە.

شەش یاریزان پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە ، كە پێكهاتوون لە سێ یاریزانی لیڤەرپول و یاریزانێكی مانچێستەر یۆنایتد ، مانچێستەر سیتی و تۆتنهام.

لە لیستەكەدا هەریەك لە محەمەد سەڵاح ، سادیۆ مانێ ، ڤێرجیل ڤان دایك ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، كیڤن دی برۆین و هاری كەین دەبیندرێن.

خەڵاتەكە لە بەرواری 9ی مانگی شەش دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی ئەو وەرزەی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button