یاریگا-
بە شێوەیەكی فەرمی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ڕۆشتنی پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی لە ڕیزەكانی ڕاگەیاند.
گرێبەستەكەی پۆگبا لە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ شەیتانە سورەكان بەسەردەچێت و بە خۆڕایی ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.
مانچێستەر یۆنایتد لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند: هەمووان لە یانەكە دەیانەوێت پیرۆزبایی لە پۆل پۆگبا بكەن بۆ ئەو كاتە سەركەوتووانەی لە یانەكە بەسەریبرد ، سوپاسی هەموو ئەو هاوكاریانەی دەكەین بۆ یانەكە ، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە قۆناغی دواتری یاریكردنیدا.
پۆگبا لەگەڵ شەیتانە سورەكان 233 یاری ئەنجامداوە و 39 گۆڵی تۆمار كردووە و 51 گۆڵیشی درووست كردووە دوو نازناوی كاراباو كەپ و نازناوێكی یۆرۆپا لیگی بەدەستهێناوە.