ئینگلتەرا
فەرمی: تێد بۆیلی خاوەنی نوێی چێڵسی یە
یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەفەرمی رایگەیاند سەرجەم رێکارە یاساییەکان کۆتاییان هات و تێد بۆیلی بە فەرمی بووەتە خاوەنی نوێی یانە لەندەنییەکە.
دوابەدوای ناچارکردنی رۆمان ئەبرامۆڤیج بە فرۆشتنی یانەکە، چەندین ملیاردێری جیهان هاتنە سەر هێڵ بۆ کڕینی چێڵسی بەڵام ئەمڕۆ سەرەنجام تێد بۆیلی گرەوەکەی بردەوە و لە ئێستاوە خاوەنی یانەکەیە.
لە بەیاننامەی فەرمی چێڵسی هاتووە”خاوەنە نوێیەکە هەوڵی بەهێزترکردنی پێکهاتەی چێڵسی، باشترکردنی یاریگای ستامفۆرد بریج دەدات لە پاڵ و برەودان بە ئەکادیمیای لاوان و تیمی خانمان .
تێد لە هەمان بەیاننامەدا دەڵێت “شەرەفێکی گەورەیە کە بووینە خاوەنی چێڵسی لە پێناو یانەکەدا لە سەرجەم یارییەکان ئامادە دەبین. روانگەشمان روونە و دەمانەوێت یانەیەک بێت کە هاندەران شانازی پێوە بکەن، بۆ ئەوەش پلانی گەورە و درێژخایەنمان هەیە”.