عێراقکوردستان

هەولێر لە یاریەکی گرینگدا میوانداری سناعە دەکات

ئەمڕۆ شەممە 28/5/2022 بڕیارە گەڕی 33ـی خولی نایابی عێڕاق دەست پێبکات، کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارە لە نێو یاریگای فڕانسۆهەریری یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی سناعە دەبێتەوە.

هەولێر ماوەیەکی زۆرە ڕێگای سەرکەوتنی وون کردووە و ئەمڕۆ پاڵپشت بە ئامادەبوونی هاندەرانی مەبەستیەتی بەسەرکەوتن ئاشت بێتەوە و جارێکی تر جۆش و خرۆش بگەڕێنێتەوە سەر پەیژەی یاریگاکەی، یاری ئەمڕۆی گرینگ و تایبەتە سناعە بە 34 خاڵ لە پلەی پانزەمە و هەولێریش بە 36 خاڵ لە پلەی دوانزەم دێت، بۆیە سەرکەوتن لەم یاریە دوورکەوتنەوەیە لە ناوچەی دابەزین بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق.

لە مێژووی خۆیاندا هەردوو یانە 30 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر ئەنجامداوە، هەولێر لە 12 یاریدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و 8 یاریش بەرامبەر بوونە و سناعەش لە 10 یاریدا براوە بووە، گەورەترین سەرکەوتن بۆ یانەی هەولێر 4 _ 0 بووە و گەورەترین سەرکەوتن بۆ یانەی سناعە دووجار 5 _ 0 لە یانەی هەولێری بردۆتەوە، هەولێر 33 گۆڵی تۆمارکردووە و سناعەش 38 گۆڵی تۆمارکردووە، یەکەم یاری فەرمیش لە نێوان هەر دوو یانە لە 8/10/1987 بووە کە بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون.

دوێێش کوڕانی زەرد پۆشەکانی پایتەختی کوردستان بە ڕاهێنەرایەتی ( نزارمەحڕوس)ـی سوری دوایین یەکەی مەشقی خۆیان ئەنجامدا و یانەکە بەبێ بارزان شێرزاد کەوانەشتەرگەری لە ئەژنۆی بۆ کراوە ئەم یاریە ئەنجامدەدات.

بۆ وەبیر هێنانەوە ئەم وەرزە لە خولی نایابی عێڕاق چوار یانە دادەبەزێت بۆ خولی یانە پلە یەکەکان و لە ئەگەری سەرکەوتنی هەولێر تاڕادەیەک دوور دەکەوێتەوە لە یانەکانی تر کە هەڕەشەی دابەزینیان لە سەرە بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button