ئینگلتەرا

بارسێلۆنا داوای ئەستێرەیەکی مان سیتی دەکات لە بەرامبەر دی یۆنگ

یانەی بارسێلۆنا هەڵوێستی گۆڕیووە و ئامادەیە دەستبەرداری  فرەنکی دی دیۆنگ بێت بەڵام بە مەرجێک.

بارسا ئامادەبوو دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت لە بەرژەوەندی مان سیتی، دواتر گەیشتنە ئەو بڕوایەی هەلێکی دیکەی پێبدرێت لە بلەوگرانا بەڵام نوێترین پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بارسا چاوی لە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی پێپ گواردیۆلایە کە بێرناردۆ سیلڤایە.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بارسێلۆنا داوای ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە دەکات و ئامادەیە لەوبارەیەوە گفتوگۆبکەن لەگەڵ ستیزن.

بێرناردۆ لەم وەرزەدا رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بەدەستهێنانی ناسناوی پریمەرلیگ بۆ یانەکەی و هەروەها گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button