ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئارسناڵ گرێبەستی محەمەد نێنی تازەکردەوە

یاریگا-یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی رایگەیاند گرێبەستی محەمەد نێنی مسڕی بۆ وەرزێکی دیکە درێژکردووەتەوە.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە ئارسناڵ دەتوانێت بۆ وەرزێکی زیاتریش ئەو یاریزانە بهێڵێتەوە ئەگەر ئاستی وەک پێویست بێت.

میکێل ئارتێتا لەوبارەیەوە وتی “مۆ دەبێتە یاریزانێکی گرنگی ئێمە”.

ئەستێرە مسڕییەکەش پاش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وتی “ئەم یانەیەم خۆشدەوێت و هەست دەکەم بەشێکم لە خێزانی یانەکە”.

ناوبراو لە ٢٠١٦ ـەوە یاریزانی ئارسناڵە بەڵام تەنها لە ٨٣ یاریدا بەشداری پێککراوە و یەک گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button