یاریگا–
کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بریاریداوە ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری یانەکە و هەروەها لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەی دەربکات.
رۆمان مۆلینا رۆژنامەنوسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستی کلیان ئێمباپێ، ئەو یاریزانە داوای کردووە راهێنەر و بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەیان دەربکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو ئەم دوو کەسەی یەکەمی یانەکەیان دەربکەن.
ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە، گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەسەڵاتی زۆری پێدەدرێت.