ئاسیاعێراقگرنگترین

نەورۆز بردنەوەیەکی مێژوویی بەدەستهێنا

یاریگا


یانەی نەورۆز بە سەرکردایەتی ئاسۆ رۆستەم توانی بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی شوڕتەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق بباتەوە.

یارییەکە لە یاریگا شەعب لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو و، لەم یارییەدا نەورۆز توانی بە سەرکردایەتی ئاسۆ رۆستەم گۆڵکاری کە دوو گۆڵی کرد، سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بێنێت و ئەو یاریزانەش کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزە لە پلەی دووەمی گۆڵکاران گەیاندە 15 گۆڵ.

بەم بردنەوەیە یانەی نەورۆز کۆی خاڵەکانی لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولی نایابی عێراق بووە خاوەنی 42 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button