ئهوروپا
پاریس سان جێرمان ڕۆشتنی دی ماریای لە ڕیزەكانی ڕاگەیاند
یاریگا-
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕۆشتنی ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەی لە ڕیزەكانیان ڕاگەیاند.
گرێبەستەكەی دی ماریا لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و بەوەش یاریزانەكە لە هاویندا ڕیزەكانی یانەكەی بە خۆڕایی جێدەهێڵێت.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە فەڕەنسیەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: یانەكە دەیەوێت سوپاسی دی ماریا بكات بۆ ئەو كاتانەی لە یانەكە بەسەریبرد.
لە هاوینی 2015دا دی ماریا لە ڕیزەكانی مانچێستەر یۆنایتدەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یۆنایتدەوە كرد و توانی لەگەڵ یانەكە 18 نازناو بباتەوە.