ئهوروپا
بەپەلە: پێشهاتی نوێ سەبارەت بە داهاتووی ئیمباپێ
یاریگا-
ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو دی ماریزۆ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت چەند پێشهاتێكی نوێی سەبارەت بە داهاتووی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بڵاوكردەوە.
گرێبەستەكەی ئیمباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش هیچ ڕێككەوتنێك نیە لە نێوان هەردوولادا بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
كەمێك پێش ئێستا دی ماریزۆ ڕایگەیاند:
” ئیمباپێ نزیكە لە مانەوەی لە پاریس سان جێرمان و نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ، یاریزانەكە بڕیاری خۆی گۆڕیوە و دەیەوێت لە پاریس بمێنێتەوە سەرەڕای ڕێككەوتنی سەرەتای لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید”.