یاریگا-
بەشێوەیەكی فەرمی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەری ئەنتۆنیۆ و بەرگریكاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕۆشتنی خۆی لە ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.
گرێبەستەكەی ڕۆدیگەر لەگەڵ بلوزلە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و هیچ ڕێككەوتنێكیش نەكراوە بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرڕۆدیگەر نووسیویەتی: كاتێك هیچ هەواڵێك لە یانەكەتەوە نیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەت ئەوا بارودۆخەكە ئاڵۆز دەبێت.
هەروەها نووسیویشیەتی: ناتوانیت چەندین مانگ چاوەڕێ بكەیت لە كاتێكدا یانە گەورەكانی دیكە خواستی خۆیان نیشانداوە بۆیە ناچار بووم بڕیارێك بدەم.