ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بەپەلە: ئێمباپێ داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا یەک شەممەی داهاتوو بریار لەسەر چارەنوسی خۆی دەدات.

سانتی ئۆنا رۆژنامەنوسی فەرەنسی کەمێک پێش ئێستا لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، کلیان داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و یەک شەممەی داهاتووی ناوی یانەی داهاتووی ئاشکرا دەکات.

ئێمباپێ سەرەتای مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، واتە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button