یاریگا–
دیدیێ دێشامب، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لیستی ناوی یاریزانەکانی بۆ یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بڵاوکردەوە و ئیبراهیم کۆناتێ بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بانگهێشت نەکردووە.
بانگهێشت نەکردنی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بۆیە راهێنەری کەلەشێرەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆکارەکەی باسکر و گووتی ” ئیبراهیم بەرگریکارێگی لێهاتووە، بەڵام ئەو یاریزانە لە پلانی سێ بەرگریکار لەگەڵ پێکهاتەی ئێمە ناگونجێت و، هەربۆیە بریارمدا کە سالیبا بانگهێشت بکەم ”.
هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یەکەم یاریی خۆی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا سەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێدەکات و، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یەکەم یاریی خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی دانیمارک دەبێتەوە.