ئینگلتەرا

مایک جاکسن باشترین راهێنەری مانگە لە پریمەرلیگ

یاریگا-ئەمڕۆ خەڵاتەکانی باشترین یاریزان و راهێنەری مانگ لە پریمەرلیگ راگەیەندران و مایک جاکسن بووە براوەی باشترین راهێنەر.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی بردەوە بەڵام لە راهێنەرەکان دا، مایک جاکسن براوە بوو پاش ئەوەی توانی بێرنلی لە دابەزین بپارێزێت.

بێرنلی لە کۆتا پلەکانی ریزبەندیدابوو لە سەرەتای مانگی چوار دا  کاتێک ٠-٢ بە مان سیتی دۆرا بەڵام پاش ئەوە چوار یاری بردەوە و لە یارییەکدا بەرامبەر بوو وە لە یارییەکی دیکەش دۆڕا و لە ناوچەی دابەزین دا نەما. لە ئێستادا ئەو یانەیە لە پلەی ١٧هەمدایە و یارییەک کەمتریشی ئەنجام داوە لە سێ یانەکەی ناوچەی دابەزین.

بابەتی زیاتر

Back to top button