ئهمریکا
میسی: ناوبژیوان یارمەتی بەڕازیلی دەدا ئەوەش ئاشكرا دیار بوو
یاریگا- لیۆنێل میسی گۆڵكاری مێژووی ئەرجەنتین هێرش دەكاتە سەر ناوبژیوانی یاریەكە و پێی وایە هاوكاری خاوەن یاریگای كردووە.
كاپتنەكەی تانگۆ دوای یاریەكەیان ووتی: ئێمە توڕەین لەبەر ئەوەی یاریەكی جوانمان پێشكەش كرد بەڵام بە شكستمان كۆتایی هات، ئەوان لە هیچ كاتێكی یاریەكە باشتر نەبوون.
بەردەوام بوو ووتی: گۆڵی یەكەمیان تۆمار كرد و گۆڵی دووەمیش بە هەڵەیەك بۆ ئێمە تۆماركرا كە ناوبژیوان هەژماری نەكرد، سەرەڕای ئەو هەمووە ڕووداوە تەكنەلۆژیای ڤیدیۆ بەكار نەهات كە ئەگەر بەكار بهاتایە بڕیارەكان لە بەرژەوەندی ئێمە دەبوو.