گرنگترین

بەپەلە: یاری ڤیدیۆیی فیفا کۆتایی هات

یاریگا-ئەمڕۆ بەفەرمی راگەیەندرا کۆتایی بە رێککەوتنی نێوان یەکێتی تۆپی پێی جیهان و کۆمپانیای ئی ئەی هاتووە و چیتر یاری ڤیدیۆیی فیفا بەردەوام نابێت.

زیاتر لە دوو دەیەیە فیفا و ئەو کۆمپانیایە پێکەوە کاردەکەن و یارییەکە وەشانی فەرمی یاری تۆپی پێ بوو کە لەلایەن فیفاوە مۆڵەتی پێدرابوو، بەڵام پاش چەند مانگێک لە گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان رێکنەکەوتن.

کۆمپانیای ئی ئەی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە راستەوخۆ رایگەیاند ئەوان ناوی یارییەکەیان دەگۆڕن بۆ EA SPORTS FC

ئەوەی کە تا ئێستا روونە ئەوەیە، چیتر کۆمپانیاکەمافی بەکارهێنانی جامی جیهانی و چەند خولێکی دیکەی فیفا نابێت بەڵام پێناچێت گۆڕانکاری لە مۆڵەتی ناوی یانە و یاریزانەکان رووبدات بەهۆی ئەوەی مۆڵەتەکە راستەوخۆ لەگەڵ خۆیاندا نەک فیفا.

بەگوێرەی نیو یۆرک تایمز لە ماوەی پەیوەندی نێوانیان دا،  داهاتی ئەم یارییە زیاد لە ٢٠ ملیار دۆلار بووە و یەکێکە لە گەورەترین رێککەوتنە بازرگانییەکانی مێژووی تۆپی پێ و یارییە ڤیدیۆییەکان. هۆکاری نوێ نەکردنەوەی رێککەوتنەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە فیفا داوایکردووە ٣٠٠ملیۆن دۆلاری ساڵانەی پێبدرێت لەلایەن کۆمپانیاکەوە بەرامبەر بەو مۆڵەتەی کە هەیەتی، ئەمە لە کاتێکدا تا ئێستا رێککەوتنەکە لەسەر نیوەی ئەو بڕە بووە.

هێشتا روون نیە فیفا بیر لەوە دەکاتەوە یارییەکەی تایبەت بە خۆی بەرهەم بهێنێت یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button